ڤایرۆسی کۆرۆنا چ مه‌ترسییه‌کی له‌سه‌ر پیاوانی سه‌رووی په‌نجا ساڵ هه‌یه؟
زۆربه‌ی تووشبوانی نوێ به پەتای کۆرۆنا نزیکه‌ی دوای هه‌فته‌یه‌ک له دیارکه‌وتنی نیشانه‌کان چاک ده‌بنه‌وه و پێویستیان به چاودێریی پزیشکییه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ندێک خه‌ڵک پێویستیان به چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشخانه هه‌یه. وه‌ک ئه‌وه‌ی بەسەر بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیادا هات. جۆنسۆن ته‌مه‌ن 55 ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیی تێک چوو، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سانت تۆماس، له له‌نده‌ن، له‌بن […]
- ۲۱ فروردین ۱۳۹۹
- کد خبر 1095
- بدون دیدگاه
زۆربه‌ی تووشبوانی نوێ به پەتای کۆرۆنا نزیکه‌ی دوای هه‌فته‌یه‌ک له دیارکه‌وتنی نیشانه‌کان چاک ده‌بنه‌وه و پێویستیان به چاودێریی پزیشکییه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ندێک خه‌ڵک پێویستیان به چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشخانه هه‌یه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی بەسەر بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیادا هات. جۆنسۆن ته‌مه‌ن 55 ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیی تێک چوو، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سانت تۆماس، له له‌نده‌ن، له‌بن چاودێریی پزیشکیدایه. خرایه بن ئۆکسجین، به‌ڵام پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد نه‌بوو.
کێن ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌که ده‌بن؟
هه‌ندێک خه‌ڵک به‌هۆی لایه‌نی نه‌رێنیی نه‌خۆشیی دیکه‌وه تووشی په‌تایه‌که ده‌بن. ئه‌مانه‌ش ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه، که ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵانه، جا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیی دیکه‌یان هه‌بێت یان نا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش تووش ده‌بن، که نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه. ئه‌وانه‌ش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه و چاره‌سه‌ری کیمیاوی وه‌رده‌گرن تووشی نه‌خۆشییه‌که ده‌بن. تا راده‌یه‌کیش ڤایرۆسه‌که تووشی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌بێت، که ته‌مه‌نیان له په‌نجاکان و شه‌سته‌کانه. ناشکرێت وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌ک سه‌یر بکرێت، که هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر نییه، چونکه شته‌که ئاوا به ئاسانی نییه.
بۆچی پیاوانی به‌ساڵاچوو مه‌ترسییان له‌سه‌ره؟
زانایان له هۆکاره‌که‌ی دڵنیا نین. له به‌ریتانیا، تۆماره‌کانی ژووری چاودێریی چڕ له نه‌خۆشخانه‌کانی به‌ریتانیا ده‌ریان خستووه ئه‌وانه‌ی له حاڵه‌تێکی خراپ‌دا زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ن، که ته‌مه‌نیان 60 ساڵانە. زۆربه‌یان پیاون. زۆرێکیشیان کێشه‌ی دیکه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه، که مه‌ترسییه‌که‌یان له‌سه‌ر زیاتر ده‌کات. وه‌ک کێشه‌ی دڵ و قه‌ڵه‌وی.
له 647 حاڵه‌تی مردنی په‌یوه‌ست به په‌تای کۆرۆنا، له ئینگلته‌ڕا، له ویلز، هه‌تا 27 ی ئاداری رابردوو، 44 یان ئه‌و که‌سانه بوون، که ته‌مه‌نیان له نێوان 45 ـ 60 ساڵان بووە، واته نزیکه‌ی 7% له کۆی گشتی مردواندا. واته رێژه‌ی مردن له به‌رزبوونه‌وه دایه له‌ناو ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی ته‌مه‌نیان لەسەرەوەیە، به‌ڵام مردنی پیاوان له هه‌موو جۆره‌کانی ته‌مه‌ند له هه‌موان زیاتره.
له چین، که په‌تایه‌که دەرکه‌وت و به جیهاندا بڵاو بووەوە، زانیارییه‌کان ئه‌وه دەده‌خه‌ن که پیاوان زیاتر لە ئافرەتان مه‌ترسییان له‌سه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زایان زیاتر هۆشداری ده‌ده‌نه جگه‌ره‌کێشان.
“ئه‌یان هۆل” مامۆستای به‌شی پزیشکی له زانکۆی نۆتنگهام، ده‌ڵێت: “به‌ته‌واوی قه‌ناعه‌تم به‌وه نییه جگه‌ره‌کێشان مه‌ترسیی تووشبوو به نه‌خۆشی دژوار له پیاوان زیاتر ده‌کات.
پێ ده‌چێت فاکته‌ری دیکه هه‌بێت تا ئێستا دیار نییه، که رۆڵی هه‌بێت”.پیاوان زیاتر تووشی نه‌خۆشیی دڵ و شه‌کره و نه‌خۆشییه‌کانی سییه‌کان ده‌بن.هه‌ندێک پێشنیاریان کرد جین و هۆڕمۆنه زاینده‌ییه‌کان (جنسی) ره‌نگه هۆیه‌کی دیکه بن.
ئایا ئافره‌تان به‌رگرییان زیاتره؟
فیلیب گۆڵدر، پسپۆڕ له زانستی به‌رگری، له زانکۆی ئۆکسفۆڕد، ده‌ڵێت: “جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان کۆئه‌ندامی به‌رگریی پیاوان و ئافره‌تاندا، له نێوان نێر و مێدا، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه درێژخایه‌نهکان”.گوتیشی: “به درێژایی ژیان پێکوته‌کان ئافره‌تان به‌هێزتر و کاریگه‌رتر ده‌کات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان. ره‌نگه هۆیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه مێ دوو کڕۆمۆسۆمی x و یه‌ک y یان هه‌یه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ نێر. گۆلدر روونی ده‌کاته‌وه، که جینه به‌رگرییه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان له کڕۆمۆسۆمی x دا هه‌یه.
ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری مردنه؟
بۆ نموونه: له به‌ریتانیا ساڵانه نزیکه‌ی 600 هه‌زار که‌س ده‌مرن، ئه‌وانه‌ش ئەو که‌سانەن کە نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوان، واته رێک وه‌ک ئه‌وه وایە پێش ئه‌وه‌ش کۆرۆنا دەر که‌وتبێت، ئه‌وانه به کۆرۆنا مردبن.
د‌یڤید چبیگلتر، مامۆستا له زانکۆی کامریدج، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، نزیکه‌ی 10%ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 80 ساڵان زیاتره له ساڵی داهاتوودا ده‌مرن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به هه‌مان شێوه هۆیه‌کی بۆ تووشبوونیان به کۆرۆنا بگه‌ڕێته‌وه.
چۆن ده‌توانیت پارێزگاری له خۆت بکه‌یت؟
تا ده‌توانی پارێزگاری له لیاقه و ته‌ندروستیت بکه به وه‌رزش و پیاده‌کردنی سیستمێکی خۆراکی هاوسه‌نگ.ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌کێشیت کاتێکی گونجاوه بۆ وازهێنان لێی، بڕێکی زۆر خوێ بخۆ، بڕێکی زۆر له گۆشتی سوور و مه‌سڵه‌حه‌ی بخۆ، بڕێکی که‌م له میوه و سه‌وزه‌وات بخۆ، زێده‌ڕه‌ویی نه‌که‌یت له خواردنه‌وه‌ی کحولی و خواردنه‌وه تا ئاستێکی مه‌ترسیدار.
جێی باسه ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌گه‌ڵ کۆکه و پژمینی که‌سی تووشبوو بڵاو ده‌بێته‌وه، که بڕێکی زۆر له ڤایرۆسه‌که له‌ناو هه‌وا بڵاو ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه مرۆڤ تووش ده‌بێت، یان له‌گه‌ڵ به‌رکه‌وتنی ده‌ست به روویەکی قوماش یان ئاسن یان هه‌ر شوێنێکی‌تر، ئه‌گه‌ر ڤایرۆسکه‌ی به‌ر که‌وتبێت، هه‌روه‌ها به ده‌ستدان له ده‌موچاویش. بۆیه زۆر گرنگه له کاتی کۆکه و پژمیندا ده‌سته‌سڕێک به لووتته‌وه بگریت و خۆتان له که‌سی تووشبوو به‌دوور بگرن.
چی بکرێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک تووشی نیشانه‌کانی کۆرۆنا بێت؟
ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی نوێی وه‌ک کۆکه‌ی به‌رده‌وام، یان تات لێ بەدیار که‌وت، پێویسته له ماڵ بمێنیته‌وه و خۆت دابڕگە (که‌ره‌نتینه) بکه‌یت بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه له تۆ، یان له که‌سێکی‌تر به‌دیار که‌وت، که پێکه‌وه له ماڵێک ده‌ژین ئه کاته هه‌موو خێزانه‌که پێویستیان به‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ خۆیان که‌ره‌نتینه بکه‌ن.
هۆکاری سه‌ره‌کیی پێویستی خه‌ڵکی به نه‌خۆشخانه ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ته‌نگه‌نه‌فه‌سیش کرد، ئه‌وا تۆ له حاڵه‌تێکی خراپ دایت، که نا‌توانیت له چه‌ند وشه‌یه‌ک زیاتر قسه بکه‌یت.
سه‌رچاوه: بی بی سی ـ عه‌ره‌بی نیوز