زانایانی بەریتانیا دەرمانی دژە کۆرۆنا تاقی دەکەنەوە
ژمارەیەک زانای بەریتانی هەوڵی دۆزینەوە دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، دەدەن و دەست بە تاقیکردنەوەکانیان دەکەن.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی (گاردیان) بڵاوی كردووەتەوە، سەراح گێلبێرت، پڕۆفیسۆر لە زانكۆی ئۆكسفۆرد، سەرپەرشتیی توێژینەوەیەک بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا، دەکات.گاردیان بڵاوی کردووەتەوە، کە هەفتەی داهاتوو چارەسەرەكە لەسەر ئاژەڵ تاقی دەكرێتەوە و ئەگەر سەركەوتوو بوو، هەفتەی دواتر لەسەر مرۆڤ تاقی دەكەنەوە.هەروەک رۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری تویژەرەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی تا مانگی 7ـی ئەمساڵ،ڤاکسینەکە بە تەواوی ئامادە بکەن
