تا ئێستا سوید هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا نەگرتووەتەبەر
تا ئەمڕۆ چوارشەممەش حكوومەتی سوید ڕەتی دەكاتەوە خۆی رادەستی مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات و هیچ ڕێوشوێنێكی كاریگەری نەگرتووەتەبەر، چاودێرانی تەندروستییش پێیانوایە كارەسات بەڕێوەیە. ئەگەرچی تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار كەس لە سوید تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 180 كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، بەڵام حكوومەتی ستۆكهۆڵم سوورە لەسەر بەردەوامبوونی ژیانی ئاسایی، تا ئێستا چێشتخانە و كافێیەكان، هۆكارەكانی گواستنەوەی هاووڵاتییان، قوتابخانەكان و دەزگاكانی تری دەوڵەت دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن. حكوومەتی سوید رایگەیاندووە كە هێشتا لە جیهاندا نەسەلمێندراوە كە داخوا قەدەغەكردنی هاتوچۆ سوودی هەیە بۆ ڕێگری لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا یان نا، بۆیە ئەوان سوورن لەسەر شێوازی خۆیان لە مامەڵەكردندا لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە. ئێستا كە خەریكە تەواوی وڵاتانی جیهان قەدەغەكردنی هاتوچۆ بە تەواوی جێبەجێ دەكەن، بە تایبەتی وڵ...
