هێنری کێسنجەر: ڤایرۆسی کۆرۆنا سیستەمی جیهانی بۆ هەتا هەتایە دەگۆڕێ
هێنری کیسەنجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی (وۆل ستریت جۆرنال) بڵاوی کردووەتەوە، وای دەبینێ کە پەتای کۆرۆنا، سیستەمی جیهانی بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێ. کیسەنجەر روونی دەکاتەوە، ئەو زیانانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەر تەندروستی کەوتوون، رەنگە کاتیی بن، بەڵام دەرهاوێشتە سیاسی و ئابوورییەکان، کە لێی دەکەونەوە، بۆ چەندین نەوە دەمێننەوە. ئەو بارودۆخە تایبەتەی کە ئێستا بەهۆی پەتاکەوە جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، ئەو هەستەی بیر خستووەتەوە، کاتێ کە سەرباز بووە لە تیپی پیادە، لەکاتی بەشدارییکردنی لە شەڕی دووەمی جیهانی لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٤٤، ئێستا هەمان ئەو هەستکردنە بە ترسەی بۆ دروست بووە کە تەنیا خۆی ناکاتە ئامانج، بەڵکوو هەمووان بە تێکەڵ و شێوەیەکی لەناوبەر دەکاتە ئامانج. سەرەڕای لایەنی وێکچوو لە رۆژگاری دوور و ئێستای کە تێیدا دەژین، کیسەنجەر دەڵێ، جیاوازییەکی ...
