ڕۆمانی «گەلی ئەوین» چاپ و بڵاو کرایەوە
ڕۆمانی «گەلی ئەوین» نووسراوەی ئەلیف شافاک به زمانی کوردی و بە وەرگێڕانی مامۆستا محەممەد بەهرەوەر چاپ و بڵاو کرایەوە. «گەلی ئەوین» ڕۆمانێکە کە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی هاوکات بە دوو زمانی ئینگلیزی و تورکی لە چاپ درا و تا ئێستا پتر له ٥٠٠ جار لە وڵاتی تورکیە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. مامۆستا محەممەد بەهرەوەر، نووسەر و وەرگێڕی مەهابادی ئەم کتێبەی هێناوەتە سەر زمانی کوردی و لەلایەن بڵاوگەی زێویە کار چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە. ئەم کتێبە ڕێکۆڕدی پڕفرۆشترین ڕۆمانی وڵاتی تورکیای شکاندووە. مامۆستا محەممەد بەهرەوەر لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە شاری مەهابادە
