سمینارێک لە سەر شیعری نالی لە ڕوانسەر بەڕێوە چوو
لە ڕێکەوتی 13 بەفرانباری 1403سمینارێک لەسەر شیعری نالی لە ڕوانسەر بەڕێوە چوو. ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن ئەنجومەنی میرزا ئەحمەدی داواشی بە یارمەتی و هاوکاری دائیرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ڕوانسەر لە کەش و هەوایەکی ئەدەبی و دۆستانە پێشکەشکرا. توێژەرانی ئەم سمینارە بریتی بوون لە بەڕێزان: بەڕێز دوکتور محەمەد یەعقووبی دوکتورای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب و بەرپرسی بەشی عەرەبی زانکۆی فەرهەنگیان لە پارێزگای کوردستان. بەڕێز دوکتور یەدوڵڵا پەشابادی دوکتورای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب و بەرپرسی پێشووی بەشی کوردی زانکۆی کوردستان. پێشکەشکاریی ئەم بەرنامەیە لە ئەستۆی مامۆستا ئیبراهیم جەلالی بوو کە بە ڕێک وپێکی ئەم سمینارەی بەڕێوە برد. سەرەتای ئەم سمینارە بە قورئانی پیرۆزەوە دەستی پێکرد و پاشان بەڕێز حوسەین شەیخمورادی بەرپرسی دائیرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ڕوانسەر پاش بەخێرهێنانی میوانەکان لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی ئەم چەشنە کۆبوونەوانە بۆ ئاشنابوونەوەی بەرەی نوێ ...
