توێژه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت پێکوته‌یه‌ک که ته‌مه‌نی ۱۰۰ ساڵه له دژی کۆرۆنا تاقی ده‌که‌نه‌وه
توێژه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت خۆیان ئاماده كردووه بۆ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌ك كه ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری 100 ساڵه، له دژی كۆرۆنا. كه‌ناڵی (سكای نیوز) له گۆڤاری (ساینس)ه‌وه بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و پێكوته‌یه پێشتر له دژی سیل و نه‌خۆشییه به‌كتریاییه‌كان به‌كار هاتووه و ره‌نگه بتوانێت سیسته‌می به‌رگریی له‌شی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گه‌وره به‌هێز بكات، له ئه‌نجامیشدا بتوانرێت به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید - 19) ببێته‌وه یانیش پێكوته‌كه وابكات كه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی به‌كار هاتووه، تووشی كۆرۆنا نه‌بێت بڕیاره ئه‌م پێكوته‌یه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و پزیشك و په‌رستارانه بدرێت كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تووشبوانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تووشی كۆرۆنا ببن، به شێوه‌یه‌كی توند نیشانه‌كانیان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت گ...
