کۆمپانیایەکی فەرەنسی: دەرمانی دژە کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کرایەوە

کۆمپانیایەکی فەرەنسی: دەرمانی دژە کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کرایەوە

کۆمپانیایەکی فەرەنسی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.رۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای فەرەنسی بۆ دروستکردنی دەرمان ئامادەیە ۳۰۰ هەزار بڕ لە دەرمانی دژە کۆرۆنا، بداتە نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا.هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، دەرمانەکە بریتییە لە دەرمانی دژە مەلاریا، کە دوای پشکنین، دەرکەوتووە کاریگەریی زۆری بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، هەیە.کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە، […]

کۆمپانیایەکی فەرەنسی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.رۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای فەرەنسی بۆ دروستکردنی دەرمان ئامادەیە ۳۰۰ هەزار بڕ لە دەرمانی دژە کۆرۆنا، بداتە نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا.هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، دەرمانەکە بریتییە لە دەرمانی دژە مەلاریا، کە دوای پشکنین، دەرکەوتووە کاریگەریی زۆری بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، هەیە.کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئامادەیە بڕێکی زۆرتر لە دەرمانەکە بەرهەم بهێنێت.بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا حەوت هەزار و ۷۳۰ کەس لە فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، ۶۰۲ کەس چاک بوونەتەوە و ۱۷۵ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا ۲۰۰ هەزار و ۲۹۳ کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، ۸۲ هەزار و ۹۶۵ کەس چاک بوونەتەوە و هەشت هەزار و یەک کەسیش گیانیان لەدەست داوە