بەرهەمی زانایەکی کورد خەڵاتی ساڵی کتێبی ئێرانی بردەوە
کتێبی گەورەی «کاملُ الصِّناعهِ الطّبّیه»، بەرهەمی عەلی کوڕی عەباسی مەجوسی ئەهوازی، زانستنامەی گەورە و شاکارێکی جیهانی لە بواری پزیشکییە و لە ۶ بەرگدا کە نزیک بە ۱۱۰۰ ساڵ لەمەوۆێش و دوای کتێىی یاسای ئیبن سینا بە زمانی عەرەبی نووسراوە. بیرمەندی گەورەی کوردی هاوچەرخ، دکتۆر سەید محەمەد خالید غەفاری لەدایک بوونی ساڵی ۱۳۲۲ لە سەقز، دکتۆرای […]
- ۲۸ اسفند ۱۴۰۳
- کد خبر 4647
- بدون دیدگاه
کتێبی گەورەی «کاملُ الصِّناعهِ الطّبّیه»، بەرهەمی عەلی کوڕی عەباسی مەجوسی ئەهوازی، زانستنامەی گەورە و شاکارێکی جیهانی لە بواری پزیشکییە و لە ۶ بەرگدا کە نزیک بە ۱۱۰۰ ساڵ لەمەوۆێش و دوای کتێىی یاسای ئیبن سینا بە زمانی عەرەبی نووسراوە.
بیرمەندی گەورەی کوردی هاوچەرخ، دکتۆر سەید محەمەد خالید غەفاری لەدایک بوونی ساڵی ۱۳۲۲ لە سەقز، دکتۆرای زمان و وێژەی فارسی، مامۆستا و شاندی زانستی خانەنشین کراوی زانکۆی ئازادی سنە و خوێندەواری حوجرەکانی کوردستان و حوجرەی موکریان، کە هەموو زانستەکانی مەعریفەتی لەلای باوکی بیرمەندی خۆی تێپەڕاندووە و بۆ ماوەی زیاتر لە ۱۵ ساڵ سەقاڵی وەرگێرانی ئەو زانستنامە گەورە و شاهکارە جیهانییە پزیشکییە بووە و لە ساڵی ۱۴۰۲ کاری وەرگێڕان و چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەو کۆمەڵە ۶ بەرگییە کۆتایی هاتووە.
