بنهماڵهی مامۆستا ههژار بە بۆنەی شێواندنی پەیکەرەی ئەم کەسایەتییە ناودارە پیامێکیان بڵاو کردهوه
دهقی پهیامهکه بهو شێوهیه: بە ناوی خوای دلۆڤانسڵاو و ڕێز خزمەت خەڵکی خۆشەویستی مەهابادبەداخەوە هەواڵی ئاگردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار دڵی خەڵکی خۆشەویستمانی هەژاند و بوو بە مایەی ناڕەحەتی و سەرسوڕمانمان.ئێمەش وەک بنەماڵەی ئەو کەسایەتیە ئەم کارە ناشیرین و قیزەونە کە بێ حورمەتیە بە گەورەکانی وڵاتەکەمان، بە توندی مەحکوم و ڕەت دەکەینەوەو داوا لە بەرپرسان و […]
- ۲۱ مرداد ۱۴۰۰
- کد خبر 2369
- بدون دیدگاه
دهقی پهیامهکه بهو شێوهیه:
بە ناوی خوای دلۆڤانسڵاو و ڕێز خزمەت خەڵکی خۆشەویستی مەهابادبەداخەوە هەواڵی ئاگردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار دڵی خەڵکی خۆشەویستمانی هەژاند و بوو بە مایەی ناڕەحەتی و سەرسوڕمانمان.ئێمەش وەک بنەماڵەی ئەو کەسایەتیە ئەم کارە ناشیرین و قیزەونە کە بێ حورمەتیە بە گەورەکانی وڵاتەکەمان، بە توندی مەحکوم و ڕەت دەکەینەوەو داوا لە بەرپرسان و کاربەدەستان دەکەین بە زووترین کات ئەو کەسانە بدۆزنەوە و بە پێی یاسا لەگەڵیان بجوڵینەوە.مامۆستا هەژار و بیر و باوەڕ و بەرهەمەکانی زۆر گەورەترن لەوەی کە بە ئاگردانی پەیکەری بتوانن لە ناو دڵی خەڵک بیستڕنەوە و ناوی ئەم کەسایەتیانە لە دڵی مێژو و خەڵک تا دنیا هەبێ چەقیوە و دیتمان کە ئەم کاره بە پێچەوانە بوو بە هۆی ئەوە کە هەستی پاکی خەڵک زیاتر بەرز بێتەوە.پەیکەری مامۆستا هەژار تەنیا سمبۆلی شاری مەهاباد نیە و سمبۆلی فەرهەنگ و زانستی نەتەوەی کوردە و بێ حورمەتی بەم کاسایەتیه و پەیکەری دیارە بێ حورمەتی بە تەواوی خەڵکی کورده.دەستخۆشی لە ئازیزانی ئاگرکوژێنەوە و شارەداری مەهاباد دەکەین کە بە زووترین کات ئاگرەکەیان کوژاندەوە و خەریکی خاوێن کردنەوەی پەیکەری مامۆستا هەژارن.هەروەها ڕێز و حورمەت و پێ زانین بۆ خەڵکی بە شەرەف و دڵسۆزی مەهاباد کە هەستی خۆیان لە ڕێگای تەلەفۆن و توڕە کۆمەڵایەتێکان دەربڕی.لە کۆتایی دا داوامان لە خەڵکی خۆشەویستی مەهابادی سەربەرز هەیە کە پێش ڕوون بوونەوە و دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەم کارە بە ئیحساساتەوە کارێک نەکەن کە ببێتە مایەی نێوان ناخۆشی و چەند بەرایەتی و ناکۆکی.باشتر وایە چاوەڕوانی وەڵامی بەرپرسانی یاسا بین.بە سپاسەوە.بنەماڵەی مامۆستا هەژار