زانایانی بەریتانیا دەرمانی دژە کۆرۆنا تاقی دەکەنەوە

ژمارەیەک زانای بەریتانی هەوڵی دۆزینەوە دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، دەدەن و دەست بە تاقیکردنەوەکانیان دەکەن.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی (گاردیان) بڵاوی كردووەتەوە، سەراح گێلبێرت، پڕۆفیسۆر لە زانكۆی ئۆكسفۆرد، سەرپەرشتیی توێژینەوەیەک بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا، دەکات.گاردیان بڵاوی کردووەتەوە، کە هەفتەی داهاتوو چارەسەرەكە لەسەر ئاژەڵ تاقی دەكرێتەوە و ئەگەر سەركەوتوو بوو، هەفتەی دواتر لەسەر مرۆڤ تاقی دەكەنەوە.هەروەک رۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری تویژەرەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی تا مانگی 7ـی ئەمساڵ،ڤاکسینەکە بە تەواوی ئامادە بکەن

کۆمپانیایەکی فەرەنسی: دەرمانی دژە کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کرایەوە

کۆمپانیایەکی فەرەنسی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.رۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای فەرەنسی بۆ دروستکردنی دەرمان ئامادەیە 300 هەزار بڕ لە دەرمانی دژە کۆرۆنا، بداتە نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا.هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، دەرمانەکە بریتییە لە دەرمانی دژە مەلاریا، کە دوای پشکنین، دەرکەوتووە کاریگەریی زۆری بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، هەیە.کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئامادەیە بڕێکی زۆرتر لە دەرم...

توێژینەوەیەک: لەشی مرۆڤ ۲۰ رۆژی پێویستە بۆ لەناوبردنی کۆرۆنا

توێژینەوەیەک دەری خستووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 20 رۆژ، لەسەر جەستەی مرۆڤ، لەناو دەچێت.توێژینەوەکە لەسەر 191 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان لە چین ئەنجام دراوە و گۆڤاری (theLencet)ـی پزیشکی ئەنجامەکەی بڵاو کردووەتەوە.بەپێی ئەنجامەکە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 20 رۆژ لەسەر جەستە نامێنێ و لەناو دەچێت، رەنگە ئەو 20 رۆژ 37 رۆژ درێژە بکێشێت.بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 183 هەزار و 882 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 80 هەزار و 32 ...