آخرین آمار کرونا در ایران/کوردی-فارسی

ئاماری ڕێژەی تووشبووانی کڕۆنا لە ئێران سنووری ۸۲ هەزار کەسی شکاند  وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئاماری گشتی ڤایرۆسی کڕۆنا تا ئەمڕۆ یەکشەممە ۳۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۹ـی هەتاوی ڕاگەیاند:  -تووشبووانی گشتی: ۸۲۲۱۱ -تووشبووان له ۲٤کاتژمێری ڕابردوو: ۱۳۴۳ -چارەسەربووان: ۵۷۰۲۳ -قوربانیانی گشتی: ۵۱۱۸ -قوربانیان لە ۲٤کاتژمێری ڕابردوو: ۸۷ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مبتلایان به کرونا در ایران به بیش از ٨۲ هزار نفر رسید  سخنگوی وزارت بهداشت بر اساس یافته های قطعی آزمایشگاهی از ظهر دیروز تا...

تورکیا.. نزیکەی هەزار و ۷۷۰ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

ژمارەی تووشبوو و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە توركیا لە زیادبوونە، ئەم زیادبوونەش هاووڵاتیانی ترساندووە بەوەی لە هەر ٥ هاووڵاتییەك كەسێك تووشی كۆرۆنا بێت، بەڵام وەزیری تەندروستی پێی وایە١٠ رۆژی‌تر ژمارەی مردوان و تووشبوان كەم دەبێتەوە. ماوەی ٣٩ رۆژە كۆرۆنا لە توركیا سەری هەڵداوە، لەو ماوەیەشدا هەزار  769 كەسی كوشتووە، هەروەها ژمارەی توشبووش بۆ ٧٨ هەزار و ٥٤٦ بەرز بووەتەوە. ...

دادگای تورکیا ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەت کردەوە

پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، رای گشتی توركیای ئاگادار كردەوە كە دادگا باڵای ئەنقەرە ئازادكردنی دەمیرتاشی رەت كردەوە بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی بڕواپێهێنەر و یاساییش بهێنێتەوە. مەحسوونی قارەمان پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش، لە پێگەی خۆی لە تویتەر ئاشكرای كرد، دادگا رەتی كردووەتەوە كە دەمیرتاش ئازاد بكات، لە كاتێكدا مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو بەندیخانەكان لە ئارادایە....

ڤایرۆسی کۆرۆنا چ مه‌ترسییه‌کی له‌سه‌ر پیاوانی سه‌رووی په‌نجا ساڵ هه‌یه‌؟

زۆربه‌ی تووشبوانی نوێ به‌ پەتای كۆرۆنا نزیكه‌ی دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ ‌دیاركه‌وتنی نیشانه‌كان چاك ده‌بنه‌وه‌ و پێویستیان به‌ چاودێریی پزیشكییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام هه‌ندێك خه‌ڵك پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ی بەسەر بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیادا هات. جۆنسۆن ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌، پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیی تێك چوو، ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سانت تۆماس، له‌ له‌نده‌ن، له‌بن چاودێریی پزیشك...

هێنری کێسنجەر: ڤایرۆسی کۆرۆنا سیستەمی جیهانی بۆ هەتا هەتایە دەگۆڕێ

هێنری کیسەنجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی (وۆل ستریت جۆرنال) بڵاوی کردووەتەوە، وای دەبینێ کە پەتای کۆرۆنا، سیستەمی جیهانی بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێ. کیسەنجەر روونی دەکاتەوە، ئەو زیانانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەر تەندروستی کەوتوون، رەنگە کاتیی بن، بەڵام دەرهاوێشتە سیاسی و ئابوورییەکان، کە لێی دەکەونەوە، بۆ چەندین نەوە دەمێننەوە.

تا ئێستا سوید هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا نەگرتووەتەبەر

تا ئەمڕۆ چوارشەممەش حكوومەتی سوید ڕەتی دەكاتەوە خۆی رادەستی مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات و هیچ ڕێوشوێنێكی كاریگەری نەگرتووەتەبەر، چاودێرانی تەندروستییش پێیانوایە كارەسات بەڕێوەیە. ئەگەرچی تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار كەس لە سوید تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 180 كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، بەڵام حكوومەتی ستۆكهۆڵم سوورە لەسەر بەردەوامبوونی ژیانی ئاسایی، تا ئێستا چێشتخانە و كافێیەكان، هۆكارەكان...

نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرێژەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەشێوەیەک ئەم دابەزینەی نرخی نەوت نزمترین ئاستە لەوەتەی ساڵی 2002ەوەوە.ئەمرۆ چوارشەممە 1/4/2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 25 دۆلار و 17 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 20 دۆلار و 37 سەنت دابەزی. ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بەشێوەیەک لەوەتەی ساڵی 2002 و نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواستی...

توێژه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت پێکوته‌یه‌ک که‌ ته‌مه‌نی ۱۰۰ ساڵه‌ له‌ دژی کۆرۆنا تاقی ده‌که‌نه‌وه‌

توێژه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت خۆیان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌ك كه‌ ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری 100 ساڵه‌، له‌ دژی كۆرۆنا. كه‌ناڵی (سكای نیوز) له‌ گۆڤاری (ساینس)ه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌و پێكوته‌یه‌ پێشتر له‌ دژی سیل و نه‌خۆشییه‌ به‌كتریاییه‌كان به‌كار هاتووه‌ و ره‌نگه‌ بتوانێت سیسته‌می به‌رگریی له‌شی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌هێز بكات، له‌ ئه‌نجامیشدا بتوانرێت به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤ...

که‌شتییه‌ک که‌ کحولی پزیشکی بۆ توونس ده‌گواسته‌وه‌ له‌نێو ده‌ریادا دزرا

وه‌زیری بازرگانیی تونس ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی پڕ له‌ كحولی پزیشكی له‌نێو ده‌ریا ڕفێندراوه‌ و باره‌كه‌شی دزراوه‌. محه‌مه‌د مسه‌یلینی، وه‌زیری بازرگانیی تونس، له‌میانەی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا له‌ كه‌ناڵی (الحوار)ی تونسی رای گه‌یاند، بارێكی گه‌وره‌ی كحولی پزیشكییان كڕیوه‌ و له‌ كاتی گواستنه‌وه‌یدا به‌ كه‌شتی و له‌نێو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، پێش گه‌یشتنی به‌ كه‌ناره‌كانی توونس، دزراوه‌.هاوكات ئه‌مكاره‌ی به‌ ...

ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ۲۴ هەزار کەسی تێپەڕاند

ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 24 هەزار و 811 کەس و تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ هەزار و 934 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ 24-3-2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردووەوە، لە سەرانسەری ئێران هەزار و 762 حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا تۆمار کراوە.