ڤایرۆسی کۆرۆنا چ مه‌ترسییه‌کی له‌سه‌ر پیاوانی سه‌رووی په‌نجا ساڵ هه‌یه؟
زۆربه‌ی تووشبوانی نوێ به پەتای كۆرۆنا نزیكه‌ی دوای هه‌فته‌یه‌ك له دیاركه‌وتنی نیشانه‌كان چاك ده‌بنه‌وه و پێویستیان به چاودێریی پزیشكییه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ندێك خه‌ڵك پێویستیان به چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشخانه هه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی بەسەر بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیادا هات. جۆنسۆن ته‌مه‌ن 55 ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیی تێك چوو، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سانت تۆماس، له له‌نده‌ن، له‌بن چاودێریی پزیشكیدایه. خرایه بن ئۆكسجین، به‌ڵام پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد نه‌بوو. كێن ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن؟ هه‌ندێك خه‌ڵك به‌هۆی لایه‌نی نه‌رێنیی نه‌خۆشیی دیكه‌وه تووشی په‌تایه‌كه ده‌بن. ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵانه، جا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیی دیكه‌یان هه‌بێت یان نا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش تووش ده‌بن، كه نه‌خۆشیی ...
