ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ۲۴ هەزار کەسی تێپەڕاند
ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه بۆ ۲۴ هەزار و ۸۱۱ کەس و تا ئێستاش له‌و وڵاته هەزار و ۹۳۴ که‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌مڕۆ سێشەممه ۲۴-۳-۲۰۲۰، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاندووە، لە ۲۴ کاتژمێری رابردووەوە، لە سەرانسەری ئێران هەزار و ۷۶۲ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی […]
- ۰۵ فروردین ۱۳۹۹
- کد خبر 905
- بدون دیدگاه
ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه بۆ ۲۴ هەزار و ۸۱۱ کەس و تا ئێستاش له‌و وڵاته هەزار و ۹۳۴ که‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ سێشەممه ۲۴-۳-۲۰۲۰، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاندووە، لە ۲۴ کاتژمێری رابردووەوە، لە سەرانسەری ئێران هەزار و ۷۶۲ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا تۆمار کراوە.
هەتا ئێستا لە سەرانسەری ئێران، کۆى گشتیی ئه‌و که‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، گەیشتووەتە هەزار و ۹۳۴ که‌س و کۆى گشتیی تووشبووانى ڤایرۆسه‌که گەیشتە ۲۴ هەزار و ۸۱۱ کەس.
بەپێی ڕاگەیەندراوەی فەرمەیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران و میدیا فەرمیەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی ئەوەی ڕاگەیاندنی ئاماری حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان لە پارێزگا و شارەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک ڕوو بکەنە شارە تەندروستەکان، ماوەی دوو ڕۆژە تەنیا ئاماری گشتی ڕادەگەیەنن و ئاماری پارێزگا و شارەکان بڵاو ناکرێتەوە.
تا ئێستا هەشت هه‌زار و ۹۳۱ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە
