ڕۆمانی «گەلی ئەوین» چاپ و بڵاو کرایەوە

ڕۆمانی «گەلی ئەوین» چاپ و بڵاو کرایەوە

ڕۆمانی «گەلی ئەوین» نووسراوەی ئەلیف شافاک به زمانی کوردی و بە وەرگێڕانی مامۆستا محەممەد بەهرەوەر چاپ و بڵاو کرایەوە.  «گەلی ئەوین» ڕۆمانێکە کە ساڵی ۲۰۱۰ی زایینی هاوکات بە دوو زمانی ئینگلیزی و تورکی لە چاپ درا و تا ئێستا پتر له ۵۰۰ جار لە وڵاتی تورکیە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. مامۆستا محەممەد بەهرەوەر، نووسەر و […]

ڕۆمانی «گەلی ئەوین» نووسراوەی ئەلیف شافاک به زمانی کوردی و بە وەرگێڕانی مامۆستا محەممەد بەهرەوەر چاپ و بڵاو کرایەوە.

 «گەلی ئەوین» ڕۆمانێکە کە ساڵی ۲۰۱۰ی زایینی هاوکات بە دوو زمانی ئینگلیزی و تورکی لە چاپ درا و تا ئێستا پتر له ۵۰۰ جار لە وڵاتی تورکیە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

مامۆستا محەممەد بەهرەوەر، نووسەر و وەرگێڕی مەهابادی ئەم کتێبەی هێناوەتە سەر زمانی کوردی و لەلایەن بڵاوگەی زێویە کار چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە.

ئەم کتێبە ڕێکۆڕدی پڕفرۆشترین ڕۆمانی وڵاتی تورکیای شکاندووە.

مامۆستا محەممەد بەهرەوەر لەدایک‌بووی ساڵی ۱۳۲۴ی هەتاوی لە شاری مەهابادە