توێژه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت پێکوته‌یه‌ک که ته‌مه‌نی 100 ساڵه له دژی کۆرۆنا تاقی ده‌که‌نه‌وه
توێژه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت خۆیان ئاماده کردووه بۆ ده‌ستپێکردنی تاقیکردنه‌وه‌ی پێکوته‌یه‌ک که ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری 100 ساڵه، له دژی کۆرۆنا. که‌ناڵی (سکای نیوز) له گۆڤاری (ساینس)ه‌وه بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و پێکوته‌یه پێشتر له دژی سیل و نه‌خۆشییه به‌کتریاییه‌کان به‌کار هاتووه و ره‌نگه بتوانێت سیسته‌می به‌رگریی له‌شی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی گه‌وره به‌هێز بکات، له ئه‌نجامیشدا بتوانرێت به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا […]
- ۰۵ فروردین ۱۳۹۹
- کد خبر 923
- بدون دیدگاه
توێژه‌رانی چوار ده‌وڵه‌ت خۆیان ئاماده کردووه بۆ ده‌ستپێکردنی تاقیکردنه‌وه‌ی پێکوته‌یه‌ک که ته‌مه‌نی ده‌وروبه‌ری 100 ساڵه، له دژی کۆرۆنا.
که‌ناڵی (سکای نیوز) له گۆڤاری (ساینس)ه‌وه بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و پێکوته‌یه پێشتر له دژی سیل و نه‌خۆشییه به‌کتریاییه‌کان به‌کار هاتووه و ره‌نگه بتوانێت سیسته‌می به‌رگریی له‌شی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی گه‌وره به‌هێز بکات، له ئه‌نجامیشدا بتوانرێت به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید – 19) ببێته‌وه یانیش پێکوته‌که وا‌بکات که ئه‌و که‌سه‌ی بۆی به‌کار هاتووه، تووشی کۆرۆنا نه‌بێت
بڕیاره ئه‌م پێکوته‌یه وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و پزیشک و په‌رستارانه بدرێت که به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تووشبوانی کۆرۆنا ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ که‌سانی به‌ته‌مه‌ن که گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، ئه‌گه‌ر تووشی کۆرۆنا ببن، به شێوه‌یه‌کی توند نیشانه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م پێکوته‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌یه که ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی گه‌وره له کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ ده‌دات و له حاڵه‌ته تونده‌کاندا ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی سییه‌کان.
پێشبینی ده‌کرێت تیمێکی زانستیی هۆڵه‌ندی یه‌که‌مین گرووپ بن که ئه‌م هه‌فته‌یه تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پێکوته‌یه ده‌که‌ن و تاقیکردنه‌وه‌که‌ش هه‌زار که‌س ده‌گرێته‌وه له‌وانه‌ی که کار له بواری چاودێریی ته‌ندروستیدا ده‌که‌ن.به‌شداربوانی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه پێکوته‌یه‌کیان پێده‌درێت که له ناوه‌ندی پزیشکیدا به (بی سی جی) ناسراوه و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ خۆپاراستن له سیل به‌کار دێت.زاناکان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م ماوه‌یه‌دا سوود له‌و پێکوتانه وه‌ربگرن که پێشتر له دونیادا هه‌بوون، چونکه پێشخستنی پێکوته‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆرۆنا پێویستی به ماوه‌ی نێوان 12 تا 18 مانگ هه‌یه. توێژه‌رانیش هۆکاری دواکه‌وتنه‌که بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که هه‌ر پێکوته‌یه‌ک پێویستی به‌وه هه‌یه، بزاندرێت ئاخۆ ﻻیه‌نه خراپه‌کانی بۆ سه‌ر مرۆڤ چییه.
به گشتی پێکوته‌کان هاوکاریی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌که‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کی دیاریکراو، ئه‌و پێکوته‌یه‌ش که له ﻻیه‌ن توێژه‌رانی چوار وڵاته‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه، سیسته‌می به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌کات.
پێشتریش هه‌ریه‌ک له زانایان (پیته‌ر ئابی و کریستین ستابیل) جه‌ختیان کردبووه‌وه که پێکوته‌ی (بی سی جی) مرۆڤ له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌کان ده‌پارێزێت له ماوه‌ی ساڵێکدا که پێکوته‌که‌ی تێدا به‌کار هاتووه