تورکیا.. نزیکەی هەزار و 770 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

تورکیا.. نزیکەی هەزار و 770 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

ژمارەی تووشبوو و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە تورکیا لە زیادبوونە، ئەم زیادبوونەش هاووڵاتیانی ترساندووە بەوەی لە هەر ۵ هاووڵاتییەک کەسێک تووشی کۆرۆنا بێت، بەڵام وەزیری تەندروستی پێی وایە۱۰ رۆژی‌تر ژمارەی مردوان و تووشبوان کەم دەبێتەوە. ماوەی ۳۹ رۆژە کۆرۆنا لە تورکیا سەری هەڵداوە، لەو ماوەیەشدا هەزار  769 کەسی کوشتووە، هەروەها ژمارەی توشبووش بۆ […]

ژمارەی تووشبوو و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە تورکیا لە زیادبوونە، ئەم زیادبوونەش هاووڵاتیانی ترساندووە بەوەی لە هەر ۵ هاووڵاتییەک کەسێک تووشی کۆرۆنا بێت، بەڵام وەزیری تەندروستی پێی وایە۱۰ رۆژی‌تر ژمارەی مردوان و تووشبوان کەم دەبێتەوە.

ماوەی ۳۹ رۆژە کۆرۆنا لە تورکیا سەری هەڵداوە، لەو ماوەیەشدا هەزار  769 کەسی کوشتووە، هەروەها ژمارەی توشبووش بۆ ۷۸ هەزار و ۵۴۶ بەرز بووەتەوە.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە داوە لە ماوەی۱۰ رۆژی‌تردا دەتوانین بگەینە ئاستێکی باش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا و ژمارەی تووشبوو و مردووش بەرەو کەمی دەچێت لەو ماوەیەدا.

باسی لەوەش کردووە کە هەندێک کەس لە تورکیا ڤایرۆسەکەیان بە جیدی وەرنەگرتووە و گاڵتەیان پێ دێت، هەر ئەوانەن کارەسات لە تورکیا دروست دەکەن، بۆیە لە ماڵەوە بن و ڤایرۆسەکە بە جیدی وەربگرن