پەردەلادان لەسەر خەڵاتی نووبەهارا بچووکان
ئامادەکردنی: نووسینگەی هەمیشەیی شوناس بۆ ئەدەبی منداڵان لە کامێران شارام ئێقباڵزادە، ئەندامی شۆرای کتێبی منداڵانی ئێران و هەروەها ئەنجوومەنی نووسەرانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، لە وتەکانی خۆی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی پێنجەمین خولی فستیڤاڵی نەتەوەیی ئەدەبیی منداڵانی شوناس، کە لە ڕێکەوتی ۲۱ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۴ی ک.ه بە بەشداری کۆمەڵێک لە نووسەران، شاعیران و توێژەرانێ ئەدەبیی منداڵانی وڵات لە شاری کامێران بەڕێوە چوو، جەختی لەسەر گرنگیی کامێران لە بواری داهێنان لە بواری ئەدەبی منداڵاندا کرد. ئێقباڵزادە دوابەدوای پەردەلادان لەسەر نووسینگەی هەمیشەیی شوناس و خەڵاتی نووبەهارا بچووکان وەک یەکەمین خەڵاتی تایبەتی ئەدەبیی کوردی منداڵان، بە خستنە بەرچاوی چەندین خاڵی گرنگ، کامێرانی وەک پایتەختی ئەدەبی منداڵانی کوردستان دەستنیشان کرد و لە وتەکانیدا گوتی: چەند هۆکارێک هەیە کە ڕاشکاوانە بڵێم کە دەبێ کامێران پایتەختی ئەدەبی منداڵانی کوردستان بێت، هۆکارەکان بریتین لە: ۱ـ دامەرزاندنی فستیفاڵی شوناس تایبەت بە ئەدەبی منداڵان لە ساڵی ١٣٩٧ی ک.هـ ەوە، بەشێوەی بەردەوام تا ئەمڕۆ بۆ گرنگیدان بە نووسین و داه...
