کۆمپانیایەکی فەرەنسی: دەرمانی دژە کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کرایەوە

کۆمپانیایەکی فەرەنسی: دەرمانی دژە کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کرایەوە

کۆمپانیایەکی فەرەنسی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.رۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای فەرەنسی بۆ دروستکردنی دەرمان ئامادەیە 300 هەزار بڕ لە دەرمانی دژە کۆرۆنا، بداتە نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا.هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، دەرمانەکە بریتییە لە دەرمانی دژە مەلاریا، کە دوای پشکنین، دەرکەوتووە کاریگەریی زۆری بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، هەیە.کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە، […]

کۆمپانیایەکی فەرەنسی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.رۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای فەرەنسی بۆ دروستکردنی دەرمان ئامادەیە 300 هەزار بڕ لە دەرمانی دژە کۆرۆنا، بداتە نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا.هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، دەرمانەکە بریتییە لە دەرمانی دژە مەلاریا، کە دوای پشکنین، دەرکەوتووە کاریگەریی زۆری بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، هەیە.کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئامادەیە بڕێکی زۆرتر لە دەرمانەکە بەرهەم بهێنێت.بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا حەوت هەزار و 730 کەس لە فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 602 کەس چاک بوونەتەوە و 175 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 200 هەزار و 293 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 82 هەزار و 965 کەس چاک بوونەتەوە و هەشت هەزار و یەک کەسیش گیانیان لەدەست داوە