ڕۆژی هەینی له هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە

ڕۆژی هەینی له هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەقفی سوننەی عێراق بە فەرمی ڕایانگەیاند کە سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و ڕۆژی هەینیش یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنەی بینینی مانگ-ی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، جەختیشیان کردەوە کە تەواو گوتاربێژ و مامۆستایانی ئایینی پابەندی بڕیاری حکوومەت دەبن سەبارەت بە داخستنی کاتیی دەرگای مزگەوتەکان ئەمەش بۆ پاراستنی هاونیشتمانیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەندامانی لیژنەکە جەختیان کردەوە کە” هیچ موسڵمانێک گوناهبار نابێت کە ئەمساڵ بەهۆی داخستنی دەرگای مزگەوتەکانەوە بەشداریی لە نوێژە بە کۆمەڵەکان نەکات “ جەختیشیان کردەوە کە پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستاوە پێویستە نوێژەکانیان لە ماڵەکانیان ئەنجام بدەن.