هێنری کێسنجەر: ڤایرۆسی کۆرۆنا سیستەمی جیهانی بۆ هەتا هەتایە دەگۆڕێ
هێنری کیسەنجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی (وۆل ستریت جۆرنال) بڵاوی کردووەتەوە، وای دەبینێ کە پەتای کۆرۆنا، سیستەمی جیهانی بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێ. کیسەنجەر روونی دەکاتەوە، ئەو زیانانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەر تەندروستی کەوتوون، رەنگە کاتیی بن، بەڵام دەرهاوێشتە سیاسی و ئابوورییەکان، کە لێی دەکەونەوە، بۆ چەندین […]
- ۱۸ فروردین ۱۳۹۹
- کد خبر 1076
- بدون دیدگاه
هێنری کیسەنجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی (وۆل ستریت جۆرنال) بڵاوی کردووەتەوە، وای دەبینێ کە پەتای کۆرۆنا، سیستەمی جیهانی بۆ هەتا هەتایە ئەگۆڕێ.
کیسەنجەر روونی دەکاتەوە، ئەو زیانانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەر تەندروستی کەوتوون، رەنگە کاتیی بن، بەڵام دەرهاوێشتە سیاسی و ئابوورییەکان، کە لێی دەکەونەوە، بۆ چەندین نەوە دەمێننەوە.
ئەو بارودۆخە تایبەتەی کە ئێستا بەهۆی پەتاکەوە جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، ئەو هەستەی بیر خستووەتەوە، کاتێ کە سەرباز بووە لە تیپی پیادە، لەکاتی بەشدارییکردنی لە شەڕی دووەمی جیهانی لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩۴۴، ئێستا هەمان ئەو هەستکردنە بە ترسەی بۆ دروست بووە کە تەنیا خۆی ناکاتە ئامانج، بەڵکوو هەمووان بە تێکەڵ و شێوەیەکی لەناوبەر دەکاتە ئامانج.
سەرەڕای لایەنی وێکچوو لە رۆژگاری دوور و ئێستای کە تێیدا دەژین، کیسەنجەر دەڵێ، جیاوازییەکی گرنگ هەیە کە هەوڵەکانی ئەوکاتی بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی گەورەی نیشتمانی، دۆخەکەی بەهێز دەکرد، بەڵام ئێستا وڵاتە یەکگرتووەکان لەسایەی ئەو دابەشکارییە سیاسییە، پێویستی بە حکوومەتێکی بەتوانا و دووربین هەیە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو تەگەرانەی کە پێشتر وێنەی لە رووی قەبارە و بەرفراوانیی جیهانیی نەبووە، کە پێویستە بۆ نەهێشتنی ئەو پەتایە.
ئامادەکارییەکان بۆ دوای کۆرۆناکیسەنجەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، سەرۆکەکانی وڵاتان لەسەر بنەمایەکی نیشتمانی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو تەنگژەیە دەکەن کە بەهۆی کۆرۆناوە سەری هەڵداوە، بەڵام ئەو لێکهەڵوەشانەوە کۆمەڵایەتییەی پێویستە بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆس، دان بە سنوورەکاندا نانێت.
هەروەها دەڵێت، ئەو هەوڵانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە ئەدرێن، سەرباری گەورەیی و سووربوونی، نابێ ببێتە هۆی ئەوەی کە سەرۆکی وڵاتان کارێکی گرنگ و پێویست لەبیر بکەن، کە ئەویش خۆی لە دەرکردنی پرۆژەیەک دەبینێتەوە، کە لەگەڵ گۆڕینی سیستەم لەدوای کۆرۆنا ببینێتەوە.
جەختیش دەکاتەوە، کە نابێ هیچ وڵاتێک، تەنانەت ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بێ، ناتوانێ بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ بێت، تەنیا بە هەوڵێکی نیشتمانیی نەبێ.
زەرووریەتە نوێیەکانیش دەبێ پاڵپشت بکرێن بە تێڕوانین و بەرنامەیەک، بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەنگژەکە، کارکردنیش لەسەر دوو میحوەر لە یەک کاتدا، دەرەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە.
کیسەنجەر ئیدارەی ئەمەریکای لەوە ئاگادار کردەوە، کە دەبێ جەخت لەسەر سێ لایەنی سەرەکیی بکەنەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهاندا، یەکەمیان: بەهێزکردنی توانای جیهان بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشییە گواستراوەکان، ئەویش لە رێی توێژینەوەی زانستییەوە.
بواری دووەم، هەوڵی چڕ بدرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی بەر ئابووریی جیهانی دەکەون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەکە، هەروەها ئیدارەی ئەمەریکای لەوەش ئاگادار کردەوە، کە پارێزگاریی لە سیستەمی جیهانیی لیبرالی بکات، وەک بواری سێیەم، کە دەبێ جەختی لەسەر بکرێتەوە.
کیسەنجەر بەم وتەیە کۆتایی بە وتارەکەی دێنێ و دەڵێ، ئەو ئەرکە مێژووییەی، کە ئێستا رووبەڕووی سەرکردەکانی جیهان دەبێتەوە، ئیدارەدانی ئەو تەنگژە و دروستکردنی ئاییندەیە لە یەک کاتدا، سەرنەکەوتنیش لەو ئەرکە، دەبێتە هۆی گڕگرتنی جیهان.