نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد

نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرێژەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەشێوەیەک ئەم دابەزینەی نرخی نەوت نزمترین ئاستە لەوەتەی ساڵی ۲۰۰۲ەوەوە.ئەمرۆ چوارشەممە ۱/۴/۲۰۲۰، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ۲۵ دۆلار و ۱۷ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ۲۰ دۆلار و ۳۷ سەنت دابەزی. ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بەشێوەیەک لەوەتەی ساڵی ۲۰۰۲ و […]

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرێژەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەشێوەیەک ئەم دابەزینەی نرخی نەوت نزمترین ئاستە لەوەتەی ساڵی ۲۰۰۲ەوەوە.ئەمرۆ چوارشەممە ۱/۴/۲۰۲۰، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ۲۵ دۆلار و ۱۷ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ۲۰ دۆلار و ۳۷ سەنت دابەزی.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بەشێوەیەک لەوەتەی ساڵی ۲۰۰۲ و نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ سووتەمەنییە، کە هۆکارەکەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانە.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوت دەگەرێتەوە بۆ شەڕی ئابووری نێوان رووسیا و سعودیە و رێکنەکەوتنی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک و دەرەوەی رێکخراوەکە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەهێنانی نەوت.