که‌شتییه‌ک که کحولی پزیشکی بۆ توونس ده‌گواسته‌وه له‌نێو ده‌ریادا دزرا
وه‌زیری بازرگانیی تونس ئاشکرای کرد، که‌شتییه‌کی پڕ له کحولی پزیشکی له‌نێو ده‌ریا ڕفێندراوه و باره‌که‌شی دزراوه. محه‌مه‌د مسه‌یلینی، وه‌زیری بازرگانیی تونس، له‌میانەی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌یه‌کدا له که‌ناڵی (الحوار)ی تونسی رای گه‌یاند، بارێکی گه‌وره‌ی کحولی پزیشکییان کڕیوه و له کاتی گواستنه‌وه‌یدا به که‌شتی و له‌نێو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، پێش گه‌یشتنی به که‌ناره‌کانی توونس، دزراوه.هاوکات ئه‌مکاره‌ی به […]
- ۰۵ فروردین ۱۳۹۹
- کد خبر 920
- بدون دیدگاه
وه‌زیری بازرگانیی تونس ئاشکرای کرد، که‌شتییه‌کی پڕ له کحولی پزیشکی له‌نێو ده‌ریا ڕفێندراوه و باره‌که‌شی دزراوه.
محه‌مه‌د مسه‌یلینی، وه‌زیری بازرگانیی تونس، له‌میانەی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌یه‌کدا له که‌ناڵی (الحوار)ی تونسی رای گه‌یاند، بارێکی گه‌وره‌ی کحولی پزیشکییان کڕیوه و له کاتی گواستنه‌وه‌یدا به که‌شتی و له‌نێو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، پێش گه‌یشتنی به که‌ناره‌کانی توونس، دزراوه.هاوکات ئه‌مکاره‌ی به دزینی هاوکارییه پزیشکییه‌کانی چین بۆ ئیتاڵیا چواندووه که له سنووره ئاوییه‌کانی ده‌وڵه‌تی چیک دزرا و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتیی ئه‌ورووپای به‌وه تۆمه‌تبار کردووه که دزی له یه‌کتر ده‌که‌ن.
تا ئێستا ٨٩ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له توونس تۆمار کراوه و به‌هۆیه‌وه سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌ک رێکارێکی خۆپارێزیش، به فه‌رمانی قه‌یس سه‌عیدی سه‌رۆکی توونس، سوپای ئه‌و وڵاته له ته‌واوی شه‌قامه‌کان بڵاوه‌ی پێ کراوه بۆ جێبه‌جێکردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.