زانایانی بەریتانیا دەرمانی دژە کۆرۆنا تاقی دەکەنەوە

زانایانی بەریتانیا دەرمانی دژە کۆرۆنا تاقی دەکەنەوە

ژمارەیەک زانای بەریتانی هەوڵی دۆزینەوە دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، دەدەن و دەست بە تاقیکردنەوەکانیان دەکەن.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی (گاردیان) بڵاوی کردووەتەوە، سەراح گێلبێرت، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، سەرپەرشتیی توێژینەوەیەک بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا، دەکات.گاردیان بڵاوی کردووەتەوە، کە هەفتەی داهاتوو چارەسەرەکە لەسەر ئاژەڵ تاقی دەکرێتەوە و ئەگەر سەرکەوتوو بوو، هەفتەی دواتر لەسەر مرۆڤ تاقی […]

ژمارەیەک زانای بەریتانی هەوڵی دۆزینەوە دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، دەدەن و دەست بە تاقیکردنەوەکانیان دەکەن.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی (گاردیان) بڵاوی کردووەتەوە، سەراح گێلبێرت، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، سەرپەرشتیی توێژینەوەیەک بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا، دەکات.گاردیان بڵاوی کردووەتەوە، کە هەفتەی داهاتوو چارەسەرەکە لەسەر ئاژەڵ تاقی دەکرێتەوە و ئەگەر سەرکەوتوو بوو، هەفتەی دواتر لەسەر مرۆڤ تاقی دەکەنەوە.هەروەک رۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری تویژەرەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی تا مانگی 7ـی ئەمساڵ،ڤاکسینەکە بە تەواوی ئامادە بکەن