دادگای تورکیا ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەت کردەوە

دادگای تورکیا ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەت کردەوە

پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، رای گشتی تورکیای ئاگادار کردەوە کە دادگا باڵای ئەنقەرە ئازادکردنی دەمیرتاشی رەت کردەوە بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی بڕواپێهێنەر و یاساییش بهێنێتەوە. مەحسوونی قارەمان پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش، لە پێگەی خۆی لە تویتەر ئاشکرای کرد، دادگا رەتی کردووەتەوە کە دەمیرتاش ئازاد بکات، لە کاتێکدا مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو […]

پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، رای گشتی تورکیای ئاگادار کردەوە کە دادگا باڵای ئەنقەرە ئازادکردنی دەمیرتاشی رەت کردەوە بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی بڕواپێهێنەر و یاساییش بهێنێتەوە.

مەحسوونی قارەمان پارێزەری تایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش، لە پێگەی خۆی لە تویتەر ئاشکرای کرد، دادگا رەتی کردووەتەوە کە دەمیرتاش ئازاد بکات، لە کاتێکدا مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو بەندیخانەکان لە ئارادایە.

بەهۆی ئەوەی دەمیرتاش باری تەندروستیی جێگیر نییە و کێشەی هەناسەدانی هەیە، هەروەها چەند مانگێک بەرلە ئێستاش لە میدیاکانی تورکیا بڵاو کرایەوە کە دەمیرتاش تەندروستیی جێگر نییە، بۆیە پارێزەرەکەی داوای کردووە ئازاد بکرێت و لە ماڵەوە زیندانی بکرێت.

قارەمان پارێزەری دەمیرتاش، پێی وایە رەتکردنەوەی ئازادکردنی دەمیرتاش نایاساییە، چونکە دادگا هیچ هۆکارێکی ئاشکرا نەکردووە کە بۆچی دەبێت دەمیرتاش ئازاد نەکرێت، لە کاتێکدا ئەو کێشەی هەناسەدانی هەیە و ئەگەر کۆرۆنای تووش ببێت، مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت