تا ئێستا سوید هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا نەگرتووەتەبەر

تا ئێستا سوید هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا نەگرتووەتەبەر

تا ئێستا سوید هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا نەگرتووەتەبەر
چاوەڕێی ڕوودانی کارەساتێکی لێ دەکرێت

تا ئەمڕۆ چوارشەممەش حکوومەتی سوید ڕەتی دەکاتەوە خۆی رادەستی مەترسییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و هیچ ڕێوشوێنێکی کاریگەری نەگرتووەتەبەر، چاودێرانی تەندروستییش پێیانوایە کارەسات بەڕێوەیە.

ئەگەرچی تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەس لە سوید تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 180 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، بەڵام حکوومەتی ستۆکهۆڵم سوورە لەسەر بەردەوامبوونی ژیانی ئاسایی، تا ئێستا چێشتخانە و کافێیەکان، هۆکارەکانی گواستنەوەی هاووڵاتییان، قوتابخانەکان و دەزگاکانی تری دەوڵەت دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

حکوومەتی سوید رایگەیاندووە کە هێشتا لە جیهاندا نەسەلمێندراوە کە داخوا قەدەغەکردنی هاتوچۆ سوودی هەیە بۆ ڕێگری لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا یان نا، بۆیە ئەوان سوورن لەسەر شێوازی خۆیان لە مامەڵەکردندا لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە.

ئێستا کە خەریکە تەواوی وڵاتانی جیهان قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە تەواوی جێبەجێ دەکەن، بە تایبەتی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کە بوونەتە مۆڵگەی پەتایەکە، سوید هێشتا لە دەرەوەی بازنەی خۆپاراستندایە، چاودێرانی تەندروستی و چەندین پزیشکی ئەم وڵاتەش رایانگەیاندووە کە چاوەڕێی روودانی کارەساتی گەورە دەکەن بە هۆی نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن لە پەتاکە.

ئەمڕۆش رۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی بڵاوی کردەوە کە زیاتر لە هەزار پزیشک و زانای سویدی نووسراوێکیان ئاراستەی حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە بۆ ئەوەی هەرچی زوو ڕێوشوێنی توند بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە بگرێتەبەر